بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە ڕوانین بە دەفرایەتی ئابوووری و تاکتیکی ئەبێ کاریگەری گەمارۆکان کەم بکەینەوە و نابێت چاوەڕوانی گفتوگۆکانی ڤیەنا بین.
وەزیری دەرەوە سەبارەت بە دوایین ڕەوتی دانوستانەکان وتی: ڕێککەوتنێک سەرووی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناکرێت. لە بواری هەڵوەشاندنەوەی گامرۆکان توانیمان پێشکەوتنی گەورە دەست بخەین.
لەمپەری سەرەکی لەسەر رێگای ڕێککەوتن هەندێک پرس لەلایەن ئەمریکییەکانە
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: لە قۆناغە کۆتاییەکانی دانوستان، لەمپەری سەرەکی دانوستانەکان ئەوەیە کە لایەنی ئەمریکی، زیادەخوازی زۆری هێناوەتە ئاراوە و تەنانەت هەندێک لەو بابەتانەشم بە بورل وت و پێیانم وت کە ئێمەش دەتوانین هەندێک بابەتی دیکە بهێنینە ئاراوە.
پێداویستی هێنانە دەروەی ناوی سپا لە لیستی گەمارۆکان
ناوبراو درێژەی دا: پرسی هێنانە دەرەوەی ناوی هەندێک کەسایەتی و کۆمپانیا و دامەزراوە لە لسیتی گەمارۆمان، لەوانە ناوی سپای پاسداران لە پرسە سەرەکییەکانی دانوستانەکانە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان زیادی کرد: لە پرسی سپای پاسداران ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە کە ئەبێ پێگە و ڕۆڵی سپا، وەکوو ڕۆلی ئاسایشی و بەرگری ئێمە سەرەنجی پێ بدرێت.
داواکاری عەرەبستان لە ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ
ناوبراو سەبارەت بە پێوەندی لەگەڵ عەرەبستان وتی: ئێمە ئەگەر بمانەوێت لەگەڵ عەرەبستان بگەینە قۆناغی نوێی گفتوگۆکان ئەبێ هەموو لایەنەکان لەبەرچاو بگرین؛ بەڵام دۆخی سعوودی بە ئیعدامەکانی ئەم دواییەوە گۆڕیوە.
ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی یەمەن زیادی کرد: بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، سعوودییەکانیش داواکاریگەلێکیان لە ئێران هەبوو بەڵام لە کۆتاییدا لە سەر مێزی دانوستان، بەدوای ئەوەوە بوون کە لە شەڕدا نەیانتوانی دەستی بخەن. ئێمە خوازیاری شەڕ و پەرەسەندنی لە یەمەن و ناوچەکە نین چونکوو بەردەوام بوونی شەڕ، لە بەرژەوەندی هیچکەس نییە.
Your Comment